ڕۆژی جیهانی وەرگێڕان یادمان دەخاتەوە، کە وشەکان چۆن سنوورەکان تێدەپەڕێنن.
ئەم هەفتەیە، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ بە هاوبەشی ١٣ شاری دیکەی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبیەکانی یونسکۆ، هەموو ڕۆژێک هۆنراوەی دوو شاری بەشدار بڵاودەکاتەوە بە سێ شێواز:
زمانی ڕەسەنی هۆنراوەکە، زمانی ئینگلیزی و زمانی شیرینی کوردی.
بەم کارە هاوبەشانەمان، نەک تەنها بۆ ئەدەب، بەڵکو بۆ ئەو پردانەش کە وەرگێڕان لە نێو کۆمەڵگا و کلتورەکاندا دروستیان دەکات، ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.
هۆنراوەی (هیڵدە دۆمین) لە شاری ئەدەبیی هێیدڵبێرگ
Lieder zur Ermutigung
I.
Unsere Kissen sind naß
von den Tränen
verstörter Träume
Aber wieder steigt
aus unseren leeren
hilflosen Händen
die Taube auf.
وەرگێڕانی ئینگلیزی:
وەرگێڕانی لەلایەن ماریۆن تاوشڤیتز
Songs of encouragement
Our pillows are wet
from the tears
of distraught dreams
But again
out of our empty
helpless hands
the dove rises.
وەرگێڕانی کوردی:
شیعری (هیڵدە دۆمین) – ئەڵمانیا – مافی کۆپیکردن پارێزراوە گۆرانیەکانی هاندان سەرینەکانمان تەڕن بە فرمێسکی خەونە ژاکاوەکانمان. بەڵام دووبارە لە دەستە خاڵیی و بێچارەکانمانەوە کۆتر بڵند دەبێتەوە. |