ئەمڕۆ ٥-١١-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هونەریی نێوان کەلتورەکان (ئێمە دیارین) لەنێوان هونەرمەندانی وڵاتی سویسراو هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی، بەهاوبەشی کۆمەڵەی مێسلا – مس گەلەری، بە دەستپێشخەریی هونەرمەندان ڤگنەر نیهۆس و زانا ڕەسوڵ.پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا پیرۆزبایی ئەم پڕۆژە هونەرییە کەلتورییە شیاوەی لێکردن و سوپاس و پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی.
