ڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا)ی نوسەرو ڕۆماننوسی داهێنەرو بەهرەمەندی دیاری کوردستان و جیهان؛ بەڕێز بەختیار عەلی، کە وەک یەکێک لە سەد باشترین کتێبەکانی دنیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەسەر ئاستی جیهان دیاریکراوە، بەزمانی ئینگلیزیی؛ لەلایەن بەڕێز کەریم عەبدولڕحمانەوە وەرگێڕراوەتە سەر زمانی ئینگلیزیی و، لەلایەن د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییەوە؛ پشتیوانیی چاپکردنی کراوەو، لەلایەن دامەزراوەی ئەفسانە پرێسەوە وەک بەشێک لە پڕۆژەی ئەدەبی کوردیی لە وەرگێڕاندا، لە لەندەن بڵاوکرایەوە.
