Search
Close this search box.

ئەمڕۆ، بە چاودێریی و ئامادەبوونی بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، چەندین توێژەری ناوخۆیی و بیانیی، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کورد، ڕەنگدانەوەی لە (ئەدەب، هونەر، میدیا) بەڕێوەچوو.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا سوپاسی هەردوو وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکارو پشتیوانەکانی ترو توێژەرو بەشداربووانی کرد بۆ ئەم کۆنفرانسە گرنگە، بەوهیوایەی پاکتاوکردنی کورد لەلایەن دوژمنانەوە وانەی ئەوەی فێرکردبین، کە گرنتی چەندبارەنەبوونەوەی جینۆساید، یەکبوونی نیشتمانیمانە.