Search
Close this search box.

شاری داهێنەری ئەدەبی وۆنجو لە کۆریای باشوور دوو کتێبی وێنەیی بە زمانی ئينگلیزی پێشکەش بە ئۆفیسی سلێمانی شاری دا‌هێنەری ئەدەبیی یونسکۆ دەکات و ئۆفیسی سلیمانیش لە کتێبخانەی فرە زمانی ئەدەبیی دیوانی پارێزگای سلێمانی و لە خانەی کتێب و بەرهەمەکانی وڵاتی کۆریای باشووردا بە سوپاسەوە نمایشیان دەکات.

ئۆفیسی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە شاری داهێنەری ئەدەبیی وۆنجو دەکات و هیوای هەماهەنگیی و کاری پێکەوەیی زیاتر لەگەڵ ئەم شارە داهێنەرە و سەرجەم شارەکانی تری نێو تۆڕی یونسکۆ بۆ شارە داهێنەرەکاندا دەخوازێت.