بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆفیسۆر، دکتۆر، مامۆستایانی زانکۆ، هاوڵاتییان و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، دیبەیتی (زمانی ستانداردی کوردی: دەستکەوتەکان، دەرفەتەکان و ئاڵنگارییەکان)، لە گەلەریی ئارتفرۆش بەڕێوەچوو، کە لە لایەن دامەزراوەی ڤیم-ەوە ڕێکخرابوو بۆ بەڕێزان: پ. د. جەعفەر شێخەلیسلامی موکری، د. فەرەنگیس قادری و د. نەجمەدین جەباری.

