Search
Close this search box.

بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلییدا، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان هاشم حەمە عەبدوڵا بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى و ڕەوا کەریم شوێنەوارناس لە بەڕێوەبەرێتیی شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى، سەردانی کڵێسای مەریەمی عەزرا، یەکێک لە کڵێسا کۆنەکانی شاری سلێمانی لە گەڕەکی سابونکەرانیان کرد، کە لە ساڵی ١٨٦٢دا لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکراوەو لە ئێستادا بەشێوەیەکی شایستەو بە پاراستنی ڕەسەنایەتییەکەیەوە لە قۆناغی کۆتایی نوێکردنەوەدایە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەش بە بەڕێزان ئەبونا پیتەرو خوشک و برا مەسیحییەکانمان کرد.