Search
Close this search box.

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان حسێن حەمەغەریب و نەوشیروان عەزیز محەمەد شوێنەوارناس و پسپۆڕی بواری شوێنەوارناسیی لە بەڕێوەبەرێتیی شوێنەوارو کەلەپوری سلێمانی، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمە ناوازە چاپکراوە شوێنەوارناسییەکانی بەڕێز نەوشیروان عەزیز محەمەد بە کتێبخانەی پارێزگای سلێمانی، سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو.

لە دیدارێکدا پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو هەوڵ و کارە شایستەکانیان دەربڕی.