Search
Close this search box.

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەچاودێریی و ئامادەبوونی بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەريمی کوردستان و بەڕێزان دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیی و دەستەبژێرانی کوردستان؛ بەشداریکرد لە سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف مێژونوس و شوێنەوارزانی دیاری کوردستان و جیهان؛ لەبارەی دوا هەوڵەکانی بەڕێزیان بۆ شوێنەوارە مێژوییە دێرینەکان و، مەراسیمی بەخشینی نازناوی زانستیی (زانای گەورەی میراتی نیشتمانیی) لەلایەن بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان بە بەڕێزیان.

دواتر پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و خەڵاتی تایبەتیی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە بەڕێز زانای گەورەی میراتی نیشتمانیی مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف کرد.