شیعر، بەرگریی و خۆڕاگریی و باڵابوونێکی کولتوورییە. پێنجەمین ماراسۆنی شیعریی ڤیدیۆیی لە PEN International زیاتر لە ٢٦٠ شیعر لە ١٦٠ زمانەوە پێشکەش دەکات و زمانی کوردیش بە شایستەییەوە تێیدا بەشدارە. ئەمساڵ ٥٠ شیعری نوێ بڵاوکراوەتەوە، کە یەکەم جارە زمانەکانی Wayuu, Miskito, Tsotsil, Duruma, Bubi, Sakha, Breton, Kashubian تێیدا بەشداربن.

هەر شیعرێک، بە زمانێکی پەراوێزخراو، هەوڵێکی بەگژاچوونەوەی سڕینەوەی زمانەکەیە و ڕێگایەکە بەرەو داھاتوو. لە سیبیریاوە بۆ ئوسترالیا، لە ئەفریقاوە بۆ مەکسیک، و لە سەھاراوە بۆ بەڵتیک، ئەم دەنگانە شایەنی گوێلێگرتنن. ئەم شیعرانە زیاتر بەرچاو دەبن کاتێک شاعیران و کۆمەڵگەکانیان بڵاویان دەکەنەوە و تۆی بینەریش دەتوانیت لەو بڵاوکردنەوەیەدا پشتگیر و بەشدار بیت.