ڕێکەوتی ٥-٢-٢٠٢٥، لە شاری ئەحسا؛ شاری داهێنەری پیشە دەستییەکان لە یونسکۆ، شانشینی سعودیە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی بەڕێزان ئەمیندارێتیی پارێزگای ئەحسای شانشینی سعودیەو بەچاودێریی و ئامادەبوونی بەڕێزان میر سعود بن تەڵال بن بەدر ئال سعود خاوەنشکۆی شاهانەو پارێزگاری ئەحساو، ئەندازیار عيسام بن عەبدوللەتیف ئەلمولا ئەمینداریی شاری ئەحساو سەرۆکی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ بۆ پیشە دەستییەکان و هونەرە میللییەکان و پارێزگارانی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ لە جیهاندا، بەسەرۆکایەتیی شاندی کوردستان و پارێزگای سلێمانی (شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆو شاری پێنجوێن کاندید بۆ وەرگرتنی نازناوی شاری فێربوون لە یونسکۆ)، بە ئەندامێتیی بەڕێزان دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامیی نوێنەری بۆردی پێنجوێن؛ شاری فێربوون و ئەندازیار شەماڵ ئەبوبەکر بەرپرسی ژوری سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆ، بەشدارییان کرد لە مەراسیمی کردنەوەی دیداری نێودەوڵەتیی یونسکۆ بۆ پیشە دەستییەکان و هونەرە میللییەکان.

پارێزگاری سلێمانی و وەفدی هاوڕێی؛ زۆر بە گەرمیی و تایبەتیی لەلایەن بەڕێزان میر سعود بن تەڵال بن بەدر ئال سعود خاوەنشکۆی شاهانەو پارێزگاری ئەحساو، ئەندازیار عيسام بن عەبدوللەتیف ئەلمولا ئەمینداریی شاری ئەحساو سەرۆکی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ بۆ پیشە دەستییەکان و هونەرە میللییەکان و پارێزگارانی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ لە جیهاندا، پێشوازیکران، پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی تایبەتیی پارێزگای سلێمانی؛ شاری داهێنەری ئەدەب لە یونسکۆو، پێنجوێن؛ شاری فێربوونی پێشکەشکردن و هەموو بەشداربووان خۆشحاڵیی خۆیان لە بەشداریکردنی وەفدی پارێزگای سلێمانی؛ دەربڕی.