ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و پڕکردنەوەی بڕگە و بابەتەکانی وێبسایتی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ بۆ کاری دەستی و پیشەوەرییەوە، بەشداریدەکات لە پرۆگرامی (Breads of the creative cities) لە (creative knowledge foundation)، کە تیایدا ئاماژە بە ئەشکەوتی شانەدەرو دۆزینەوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ کراوە. کورد وەک خەڵکی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە و چەرمۆ وەک کۆنترین ناوچەی کشتوکاڵی لە چەمچەماڵ بەر لە ٧٠٠٠ ساڵ پێش زایین و نمونەی کۆمەڵگە کشتوکاڵییە سەرەتاییەکان خراوەتەڕوو، کە گەنم و جۆو ئاژەڵداری تێدا کراوە و پێویستیەکانی خۆی بەرهەمهێناوە.

بۆ ئەم مەبەستە، زانیاریی شایستە و پاشخانی کرداریی و پیشەیی بواری هەویرکاریی لەلایەن بەڕێز عارف حسێن لە کۆمپانیای (خەجێ خانم)ەوە، پێشکەشکرا و (نانی تیریی) بە وێبسایتی نێودەوڵەتی کاری دەستی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ ناسێنرا، وەک یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی نان، کە بەبێ بەکارهێنانی ماددەی نائۆرگانیی و پارێزەری کیمیایی، و بەبێ ئامێری ساردکەرەوە، بۆ نزیکەی چوار مانگ دەمێنێتەوە، بەوپێیەی لەکاتی برژاندندا ١٠٠٪ وشکدەبێتەوە و زیادکردنی ڕەشکەو شمڵییش تەمەنی نانەکە درێژتر دەکەنەوە و بۆن و تامی خۆشتر دەکەن. کۆمپانیای خەجێ خانم بۆ ئیشی هەویر و نانی خۆماڵی لە وێبسایتەکەدا ئاماژەی پێکراوە سەرباری وردەکاریی دروستکردنی نانەکە و کەرەستە و پێداویستیەکانی دروستکردنی هەویرەکە و کەلوپەلەکانی ئامادەکردنی نانەکە تا قۆناغی برژاندن، کە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کراون.

درێژەی بابەتەکە لەم لینکەی خوارەوەدا بەردەستە:

https://ckp.creativeknowledge.foundation/profile/13:1041/en