ڕۆژانی ٨ بۆ ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە شاری لوبیانا پایتەختی سلۆڤینیا، کۆنفرانسی ساڵانەی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبیەکانی یونسکۆ بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ بەنوێنەرایەتی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕەکەدا بەشدارە، هاوشان لەگەڵ ٥٥ نوێنەری ٤١ شاری تری تۆڕە نێودەوڵەتیەکە،
کۆنفرانسەکە هاوکاتە لەگەڵ یادی 10 ساڵەی لوبیانا وەک شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، نوێنەری ئۆفیسی سلێمانی دیاری ڕێزلێنانی پارێزگاری سلێمانی پێشکەش بە پارێزگاری لوبیانا کرد، لەگەڵ بەخشینی بەرهەمی ئەدەبیاتی کوردی بە زمانی ئینگلیزی بە کتێبخانەی گشتی شارەکە.


