لە ڕۆژانی ٢٨/ ١١ تا ٨/ ١٢/ ٢٠٢٤، بە چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن وچاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی و جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیران و دەیان کەناڵ و میدیای جیاواز، مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە بەڕێوەچوو.
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ساڵانە لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت و جێی بایەخی خوێنەران و نووسەران و شەیدایانی کتێبە لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا.



