ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە ئەندامانی بۆردی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام (BKFF) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان د.دڵشاد مستەفا، سەردار خەلیل، سەوسەن عومەر و کەنار سەرچڵ. هاوڕێیانمان سوپاسی بەڕێز پارێزگاریان کرد کە لە ڕابردوودا هاوکارو پشتیوانی لە هەردوو دیداری فیلمی کوردی بێرمینگهامی کردووە.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر دووبارە ئامادەیی هاوکاری و پشتیوانی بۆ فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بێرمینگهام دەبڕی و سوپاس و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن..



