فەرەنسا؛ پیرۆزبایی لە سلێمانی دەکاتبەڕێز کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی؛ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێ لە پارێزگاری سلێمانی دەکات.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پیرۆزبایی خۆیی و پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە بەڕێزیان و گەل و حکومەتی فەرەنسا کردو هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی هەماهەنگیی زیاترو ئاشتیی و لێبوردن و یەکترقبوڵکردن و ئازادیی و ئاوەدانیی بێت