بە پشتیوانیی د. ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، كتێبی شوێنەوارناسیی (سەرەتای چاخی بەردینی نوێی ناوچەی (خۆرھەڵاتی ھیلالی بەپیت) – كنەو پشكنین لە شوێنەوارەكانی بێستانسوور و شمشارە) چاپ كرا، كە بەرگی دووھەمی پرۆژەی شوێنەوارناسیی زاگرۆسی ناوەڕاستە و لەلایەن دەزگای چاپی ئۆكسفۆرد- فیلادلفیاوە ئامادە كراوە، و تێیدا لەلایەن پسپۆڕانی ناوخۆ و بیانییەوە بە شێوەیەكی زانستیی كۆمەڵێك لایەنی شوێنەوارناسیی، بایۆئاركیۆلۆجی، و كولتووریی و ژینگەیی دۆكیومێنت و شیكار كراون.شایەنی باسە شوێنەواری بێستانسوور لە ساڵی (٢٠٢٠)دا لەلایەن یونسکۆوە وەک یەکێک لە (١٢) پێگەی شوێنەواریی گرنگی عێراق خرایە لیستی کەلەپوری جیهانیەوە.