بڕیارە لە شاری سلێمانی دیدارێکی کلتووری و زانستی دوو ڕۆژە بۆ شاعیری ناوداری کورد، حەزرەتی مەحوی، بەڕێوەبچێت.
دیدارەکە لەلایەن ڕێکخراوی بەرزجە و لەژێر ناونیشانی “دیداری مەحوی و ڕازی گەردوون” سازکراوە. بڕیارە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات.
بەرنامەی دیدارەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، لەوانە:
- پانێڵی زانستی: پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوە لەسەر شیعر و فەلسەفەی مەحوی لەلایەن مامۆستایان و پسپۆڕانەوە.
- هونەر و مۆسیقا: نمایشی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی شاعیر و پێشکەشکردنی مەقام و پارچە مۆسیقای کوردی.
- شیعرخوێندنەوە: خوێندنەوەی شیعرە بەناوبانگەکانی مەحوی بە دەنگی چەندین هونەرمەند و بێژەری ناسراو.
ڕێکخەرانی دیدارەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هاتن بۆ هەمووانە و داوا لە نووسەران، خوێندکاران و هەوادارانی ئەدەبی کوردی دەکەن ئامادەی ئەم چالاکییە بن.




