بە ئامانجی ڕێزلێنان لە کارە هونەرییە ناوازەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو قادر کابان، تیپی مۆسیقای سلێمانی کۆنسێرتێکی تایبەتی ڕێکخست. کۆنسێرتەکە بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای میدیایی کوردسات و بە سپۆنسەری ئانزو فاوندەیشن (Anzu Foundation) بەڕێوەچوو. تێیدا ژمارەیەک لە بەرهەمە دیار و نەمرەکانی ئەو هونەرمەندە لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانییەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، هونەرمەند قادر کابان بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی مۆسیقا و گۆرانی کوردی لە شاری سلێمانی دادەنرێت، کە خاوەنی دەنگێکی ڕەسەن و بەرهەمی پڕ لە سۆز بوو، ڕێچکەیەکی تایبەتی لە هونەری کوردیدا دروستکردبوو کە تا ئێستاش کاریگەرییەکەی بە زیندوویی ماوەتەوە.