ئێوارەی ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە هۆڵی شەریف پاشای خەندان لە ناو تەلاری پارێزگای سلێمانیدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراقی فیدراڵ، بەشداریکرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز؛ خولی ڕۆماننوس و ڕوناکبیر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، کە بەسەرپەرشتیی بەڕێز خاتوو نیعمەت تۆفیق مەحمود، لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەزەوە، بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی و دەزگای میدیایی کوردسات و چاپەمەنیی کارۆو کارە شایستەکانی خاتوو شاناز جەمال و سکای دیزاینەوە؛ ڕێکخرابوو.
تیایدا خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەخشرایە نوسەرو توێژەرو ئەکادیمیی کوردستان و جیهان بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر حەمید بۆزئەرسەلان.
هەروەها تیپی مۆسیقای کەرکوک؛ چەند بەرهەمێکی هونەریی ناوازەیان پێشکەشکرد.


