مەریوان حەسەن، نووسەر و توێژەر و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، وەک یەکێک لە ٦ نووسەر لە ٦ شاری جیاوازی ئەدەبیی یونسکۆوە لەنێو خوازیارانی ٢٠ شاری ئەدەبیدا هەڵبژێردراوە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامی میوانداریی ئەدەبیی شاری نانجینگ بۆ ساڵی ٢٠٢٤دا. نووسەری شارەکانی ئایەوا، ڕیۆ دێجانێرۆ، لیوبیانا، ئەنگولێم، دێربەن و سلێمانی هەڵبژێردراون بۆ ئەم پڕۆگرامە کە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت
وەکو سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ پیرۆزبایی لە نووسەری هەڵبژێرراوی سلێمانی دەکەین و هیوادارین لە داهاتوودا نووسەر و وەرگێڕی زیاتری شارەکەمان بەشداری لەم پڕۆگرامانەدا بکەن


