ڕێکەوتی ٧-١٠-٢٠٢٣، لە بینای پارێزگای سلێمانی، بە پشتیوانیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، وۆرکشۆپی پڕۆژەی نەغمەی سەرنجەکان (ڤۆیس نۆتس) بەڕێوەچوو، کە لە لایەن بەڕێز دکتۆر سارا جاکسن مامۆستای ئەدەبیات لە زانکۆی نۆتینگهامی بەریتانیاوە پێشکەشکرا ، وەک پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان سلێمانی و نۆتینگهام، وەک دوو شاری ئەدەبی یونسکۆ. لەم وۆرکشۆپەدا چەند شاعیرێک بە ستایل و شێواز و تام و بۆنی هەمەڕەنگیانەوە بەشداربوون و نوسین و سەرنجی خۆیان گەیاند و بەسوپاسەوە خواست و بەشداری خۆیان بۆ سەرخستنی پرۆژەکە دەربڕی











