دوێنێ ئێوارە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان نوسەرانی بەشداربوو لە پرۆگرامی ژووری ڤێرچوەڵی (ئینکیوبەیتەر – مەرەکەبتروکێن)ی پڕۆژەی هاوبەشی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ و مێلبۆرنی ئوسترالیا، کە لە مانگی ٨ تا ١٠ی ٢٠٢٥دا بەڕێوەچوو.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر گرنگیی پڕۆژەکە کرا و پارێزگاری سلێمانی ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکردن و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
ئینکیوبەیتەر (ترووکێنەری مەرەکەبیی) ژوورێکی ڤێرچوەڵی نووسەرانە، کە ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ مێڵبۆڕن شاری ئەدەبیی یونسکۆدا پێکیهێناوە، و پێنج نووسەر لە شاری سلێمانی و پێنج نووسەر لە شاری مێڵبۆڕنی ئوستوڕالیا بەیەک دەگەیەنێت. ئەم ژوورە ڤێرچوەڵە، گەشتێک بەناو هونەری دروستکردنی کەسایەتییدا دەکات. بەیەکەوە، ئەم نووسەرانە کەسایەتی دروست دەکەن و لەم ڕێیەوە شارەکانی خۆیان بۆ هاوتاکانیان دەخەنەڕوو، کە دەبێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ نووسینی دەقی نوێ و بنیاتنانی پەیوەندیی نوێ.







