پراگ – شاری داهێنەرى ئەدەبیی یونسکۆ لە کۆماری چیک، پرۆگرامێکی هاونشینیی ئەدەبی داهێنەرانە بۆ ماوەی دوو مانگ له ٢٠٢٤ دا بۆ وەرگرتنی هەشت نووسەر و وەرگێڕی بیانی ڕادەگەیەنێت. زانیاریی زیاتر لەم لینکانەی خوارەوەدا بۆ ئارەزوومەندانی بەشداریکردن بەردەستە ؛
• www.unescoprague.org/rezidencni-pobyty-2024
• Praha.mesto.literatury لە فەیسبووک بۆ زانینی نوێترین هەواڵ و وردەکاری و فۆڕمی داواکاریی و زانیاری تر.
دوا وادە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی داواکاری: پێنج شەممە، ٣١-٨-٢٠٢٣.
تێچووی شوێنی نیشتەجێبوون و گەشتکردن لەلایەن شاری ئەدەبیی پراگەوە دابین دەکرێت؛ وەک تێچووی بلیتی گەڕانەوە بۆ بەشداربووەکە، و شوێنی نیشتەجێبوونى بێبەرامبەر و پشتگیریەکی دارایی مانگانە.