بەشداری سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە پڕۆژەی لاپەڕە لە بەرامبەر ئامێردا، لەگەڵ چەند شارێکی دیکەی نێو تۆڕی شارە داهێنەرەکانی ئەدەبیی یونسکۆ، لەم ڕۆژەدا هەموو پێکەوە جەخت لە گرنگی نوسراووی ناو پەڕەکان دەکەینەوە لە سەردەمی فراوانبوون و بڵاوبوونەوەی سکرین و ئامێرە دیجیتاڵیەکاندا.

ئەمڕۆ، دەنگمان لە نێوەندە دیجیتاڵییەکانەوە زۆر دوورتر و خێراتر و هەرزانتر لە جاران بڵاودەبێتەوە، وەلێ لەو نێوەندەدا بەبێدەنگی خەریکە ئەو دەنگانە قووڵی و زیندوێتیان لەدەست دەدەن. ئیدی ئاوازی ئارامی زمانە خۆجێییەکان لەبەردەم مەترسی کاڵبوونەوە و کزبووندایە، ئەگەر هۆشمەندانە نەیپارێزین و بەردەوام لە ڕێی لاپەڕە نووسراوەکانەوە نوێی نەكەینەوە.

لە پەیجی فەیسبووکمانەوە دەتوانن بینەری ڤیدیۆکە بن

https://www.facebook.com/share/r/1JChi2Wzzo