شاری ئەدەبی ئێکسیتەر خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هاونشینی ئەدەبی بۆ نووسەرانی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ. ئەم دەرفەتە ناوازەیە پاڵپشتی پێشکەش بە سێ نووسەر دەکات بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان لە ناوچەی گرینوەی و شاری مێژوویی ئێکسیتەر.

 ڕێکەوت: ٢٥ی ئەیلوول تا ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

 ئەوانەی پێشکەش دەکرێن:

  • (٢) هەفتە نیشتەجێبوون لە گرینوەی، ژووری نووسین، چێشتخانە و هۆڵی هاوبەش.
  • (١)هەفتە نیشتەجێبوون لە شاری ئێکسیتەر 
  • تێچووی بلیتی فڕۆکە.
  • تێچووی هاتوچۆی ناوخۆیی لە نێوان شوێنەکانی مانەوە.
  • بەرنامە و چالاکی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەدەبی ناوچەکە.

 مەرجەکانی وەرگرتن:

  •  دەبێت نیشتەجێ یان پەیوەندی بە یەکێک لە شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ هەبێت لە دەرەوەی بەریتانیا، یان پێشتر پەیوەندییەکی بەهێزی پێیانەوە هەبووبێت.
  • پێویستە کتێبێک بە زمانی ئینگلیزی(وەرگێڕانیش بێت ئاساییە) هەروەها دوو کتێب یان زیاتر بە زمانی ڕەسەنی خۆی بڵاوکردبێتەوە
  • بوارەکان: فیکشن(بە شیعرەوە)، نووسین دەربارەی سروشت یان ئەدەبیاتی منداڵان.
  • زمان: دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزیی نووسەرەکە باش بێت.
  • پێویستە نووسەرەکە توانای بەڕێکردنی کاروباری ڕۆژانەی خۆی هەبێت (ئامادەکردنی خواردن و گەشتکردن بەتەنیا) بەهۆی دووریی شوێنەکە.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان: چوارشەممە، ١ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: خۆ تۆمارکردن