لوبیانا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ، بانگهێشتی نوسەران دەکات بۆ پڕۆگرامێکی هاونشینی ئەدەبی لە ساڵی ٢٠٢٦ دا لە سەنتەری داهێنانی (شڤیکاریا). دوو هاونشینی یەک مانگیی بۆ نووسەرانی بیانی دابین دەکرێت تا ببنە بەشێک لە ژینگەی ئەدەبی پایتەختی سلۆڤینیا.
ماوەی هاونشینیەکە: هاونشینی یەکەم لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٦ دەبێت و هاونشینی دووەم لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ دەبێت.
ئەو نووسەرانەی لانیکەم ڕۆمانێک (پەخشان ،شیعر، دراما) چاپکراویان هەیە و پەیوەندییان بە یەکێک لە شارە داهێنەرەکانی ئەدەبی یونسکۆوە هەیە (جگە لە لوبیانا و تسیلیە).
بڕی (١٢٥٠) یۆرۆ دابین دەکرێن بۆ گەشت و خەرجییەکان، شوقەی تایبەت بە هەموو پێداویستیەکانەوە، گواستنەوەی ناوخۆیی، ڕێکخستنی دیدار لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەدەبی شارەکەدا.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: ١٩ \ ١ \ ٢٠٢٦
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSc418HDRobewPofQPq9gaXVwTpRftzfET0rDJZbsIucpeZKTg/viewform


