توکومس شاری ئەدەبیی یونسکۆ، یەکەمین پڕۆگرامی نێودەوڵەتی هاونشینی بۆ نووسەران لەژێر ناوی “Jaunpils Rakstnieku pils” (قەڵای نووسەرانی جاونپیڵس) ڕادەگەیەنێت. بانگهێشتی نووسەران، شاعیران، شانۆنامەنووسان و سیناریۆنووسانی شارەکانی ئەدەبیاتی یونسکۆ دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم هەلە دەگمەنەی کارکردن لە قەڵایەکی مێژوویی سەدەکانی ناوەڕاستدا.
دەربارەی بەرنامەکە:
ئەم پڕۆگرامە لە قەڵای جاونپیڵس لە شاری توکومس لە وڵاتی لێتۆنیا بەڕێوەدەچێت. ئەم ژینگەیە کەشێکی ئارام و پڕ لە ئیلهام بۆ داهێنانی ئەدەبی دەڕەخسێنێت. بەشداربووانی هەڵبژێردراو لە شوقەیەکی تایبەت لە ناو خودی قەڵاکەدا دەژین و دەتوانن بەشداری لە ژیانی ڕۆشنبیری و ئەدەبی شارەکەدا بکەن.
زانیارییەکان:
کاتی مانەوە: تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ماوەی مانەوە: ٢ بۆ ٤ هەفتە
شوێن: قەڵای جاونپیڵس، ناوچەی توکومس، لێتۆنیا
شوێنی نیشتەجێبوون: شوقەیەکی تایبەت لە ناو قەڵاکەدا
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟ نووسەران، شاعیران، شانۆنامەنووسان و سیناریۆنووسانی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ، بە لایەنی کەمەوە دوو بەرهەمی چاپکراویان هەبێت، ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەروو ناوەند بێت.
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
چوون و هاتن: تکتی فڕۆکە و چوون و هاتن لەسەر بەژداربوانە، بەڵام لە ماوەی مانەوە لەوێ هەفتانە ٢٠٠ یۆرۆ دەبەخشرێت بە بەژداربوان.
چۆنییەتی پێشکەشکردن:
بۆ زانیاری زیاتر و دەستکەوتنی فۆڕمی داواکاری، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://jaunpilspils.lv/en/jaunpils-rakstnieku-pils/


