دەرفەتێکی زێڕین بۆ توێژەران، نووسەران و هونەرمەندانی جیهان
کتێبخانەی ویلایەتی ڤیکتۆریا لە شاری مێلبۆرن (ئوسترالیا) دەست دەکات بە وەرگرتنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی هاونشینی ساڵی ٢٠٢٦. ئەم پڕۆگرامە پاڵپشتی لە پڕۆژە داهێنەرەکان و توێژینەوە ئەکادیمییەکان دەکات کە سوود لە سەرچاوە و مێژووی کتێبخانەکە وەردەگرن.
پڕۆگرامەکە سێ بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
توێژینەوە: بۆ توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر بنەمای کۆکراوەکانی کتێبخانە.
داهێنان: بۆ هونەرمەندان و نووسەران تا کارێکی نوێ (ئەدەبی، هونەری، میوزیک، هتد) بەرهەم بهێنن.
هاونشینی: بۆ ئەو پڕۆژانەی کە پەیوەستن بە تەلارسازی و خودی کتێبخانەکەوە.
هاونشینی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ:
ئەم بەشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان مێلبۆرن و شارە ئەدەبییەکانی تری ناو تۆڕەکەیە.
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات:
دەبێت پێشکەشکار دانیشتووی یەکێک لە شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ بێت و لەوێوە داواکاری پێشکەش بکات.
٣. ئەوەی پێشکەش بە کەسی وەرگیراو دەکرێت
بڕی ١٥,٠٠٠ دۆلار پێشکەش دەکرێت بۆ ماوەی ٣ مانگ کارکردن.
تێچووی گەشت: بۆ ئەم بەشە (هاونشینی شارە ئەدەبییەکانی یونسکۆ )، بلیتی فڕۆکەی چوون و هاتن بۆ مێلبۆرن دابین دەکرێت.
شوێنی نیشتەجێبوون: نووسینگەی “شاری ئەدەبی مێلبۆرن” هاوکاریت دەکات بۆ دۆزینەوەی شوێنی مانەوە، بەڵام تێچووی کرێی شوێنەکە لەسەر ئەستۆی کەسی وەرگیراو خۆی دەبێت و مێزێکی تایبەت بۆ کارکردن لە ناو کتێبخانەکە بۆ ماوەی مانەوەکەت دابین دەکرێت
٤. مەرجەکانی وەرگرتن
توێژەران: دەبێت بە لایەنی کەم خاوەن ١٠ ساڵ ئەزموونی پیشەیی بن.
داهێنەران: دەبێت کەسانی خاوەن ئەزموونی دیار بن لە بوارەکەی خۆیاندا.
تێبینی: قوتابیان ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن ئەگەر پڕۆژەکە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندن بێت.
٥.دوا کات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری:
٧ی نیسانی ٢٠٢٦
ماوەی پڕۆگرامەکە: لە نێوان ١ی ئابی ٢٠٢٦ تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن


