ئەمڕۆ٨-٤-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشانگای تایبەت بە کۆرۆنای هونەرمەندی بەڕێز (خەسرەو حسێن حەسەن)ی کردەوە بەناونیشانی (کەس نەیەت بۆ پێشانگاکەم)، کە بە سودوەرگرتن لە کەلوپەلی بەکارهاتوو و بەشێوەی سەرلەنوێ بەکارهێنانەوە بەشێوەیەکی هونەریی گوزارشتی لەم دۆخە کرد، کە کۆرۆنا بەسەر مرۆڤایەتیی و جیهاندا هێناویەتی، دواپەیامی گەشبینانەشی تیا دیاریکردبوو، کە لەگەڵ هەموو ئەم سەختی و مەترسییانەدا (ژیان بەردەوامە)و پێشانگاکە تەنها چەند چرکەیەکی کەمی خایاند.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بۆ دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
