ئەمڕۆ ٢٨-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، پێشانگای هاوبەشی خوێندکارانی گەلەری سلێمانی بە سەرپەرشتی هونەرمەندی شێوەکار ستار قادر بەسەرکردەوە، کە لەلایەن بەشی هونەری شێوەکاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانیەوە ڕێکخرابوو.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ هاندانی ئەو سی و دوو خوێندکارە بەشداربووە دەربڕی، کە بە بەهرەو سەلیقەیەکی هونەریی شیاوەوە تابلۆکانیان نمایش کردووە.
