ئەمڕۆ١٦-١١-٢٠٢٠، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا پێشوازیکرد لە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی دامەزراوەی عەشتاری نێودەوڵەتیی بۆ هونەرەجوانەکان، کە بەمەبەستی سوپاسکردنی پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر پشتیوانیەکانی بۆ پێکەوەژیان و ئاڵوگۆڕی هونەریی و کەلتوریی پێشکەشی کردوون.پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
