Search
Close this search box.

ئەمڕۆ چاپی سێهەمی کتێبی (چیرۆکی میللیی کوردەواری Kurdish Folktales) تەواو بوو کە بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پاڵپشتیی ئەم چاپەی کرد و بە دیاریی دەدرێتە میوان و دۆستانی ئینگلیزی زانی بیانی و خۆوڵاتی بە ئامانجی ئاشناکردنی ئەو دۆستانە بە بەشێک لە کولتوور و فەرهەنگمان. لێرەدا ڕەنگە جێی خۆی بێت ئاماژە بەوە بکەین کە وەرگێڕی ئینگلیزیی ئەم چیرۆکە کوردییانە (پرۆفیسۆر ویلەر تاکستۆن Wheeler Thakston)ی مامۆستای بەشی زمان و شارستانییەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا و شارەزای زمانی کوردی و فارسییە لەگەڵ پێشەکییەکی خۆیدا لەسەر چیرۆکەکان و ساڵی ١٩٩٩ چاپی یەکەمی لە دەزگای کتێبخانە و کولتوور و میراتی کوردی Kurdish Library & Heritage Foundation) لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەرچوو. ئەم دەزگایە خاتوو ڤێرای سەعیدپور سەرپەرشتیی دەکرد و بەداخەوە ساڵی ٢٠٠٩ کۆچی دوایی کرد. ساڵی ٢٠٠٦ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری – خانەی وەرگێڕان – سلێمانی چاپی دووەم کرا و ئەمڕۆش چاپی سێهەمی بە پشتیوانیی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەنجامدرا.