ڕۆژی ١٢/ ٦/ ٢٠٢٥، ڕێکخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ، بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سکرتێری تۆڕی شارە داهێنەرەکانی یونسکۆ (UCCN)، بەڕێز (دێنیز باکس)دا کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆپۆزەڵێکی ئۆفیسی سلێمانی لەبارەی کاراکردنی زیاتری هێزی ئەدەب و هونەر و کولتور لە داکۆکیکردن لە ئاشتی جیهانیی و مرۆڤایەتی هاوبەشی نێوان شار و نەتەوەکان لەڕێی تۆڕی شارەکانەوە، و پێویستیی جەختکردنەوە لەسەر ئەم پرسە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو شارانەدا کە بڕیارە لە ٢٣ بۆ ٢٤/ ٦/ ٢٠٢٥دا لە پاریس ئەنجام بدرێت.

