Search
Close this search box.

بەشداربە لەگەڵ ڕێکخەرانی خەڵاتە ئەدەبییەکان لە سەرانسەری “شارە داهێنەرەکانی ئەدەبی یونسکۆ” لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینیدا کە لەلایەن نووسینگەی شاری ئەدەبی مێلبۆرن بە هاوکاری ڕێکخراوی “Melbourne Prize”ڕێکخراوە.

ئەم دانیشتنە ٩٠ خولەکییە بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکان کۆدەکاتەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی سەرنج و بۆچوونەکان ، بەراوردکردنی شێوازەکانی کارکردن، و ئاڵوگۆڕی باشترین شێوازەکانی بەڕێوەبردن، داوەری، ناساندن (پڕۆمۆشن) و چاودێریکردنی نووسەران. ئەم کۆبوونەوەیە تێیدا بانگهێشتی بەشداربووان دەکرێت بۆ تێڕامان لە ئاڵنگاریەکانی ئێستا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناو ئەم کەرتە.

سەرپەرشتی خەڵاتێکی نوێ و تازەپێگەیشتوو بکەیت، یان خەڵاتێکی دێرین و ناسراو، ئەم کۆبوونەوەیە زانیاری پراکتیکی، و دەرفەتێک پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە ژینگەیەکی گشتگیرتر بۆ خەڵاتە ئەدەبییەکان بونیاد بنێین.

کۆبوونەوەکە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ئادار، کاتژمێر ٧ی بەیانی (بە کاتی ئوسترالیا) دەبێت.

دەتوانن لێرە ناوی خۆیان تۆمار بکەن: here