ڕۆژی ٢٠/ ١/ ٢٠٢٥، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسکۆ، بەشداریکرد لە کۆنفرانسی جیهانیی ئۆنلاینی یونسکۆ بۆ سیاساتە کەلتورییەکان و پەرەپێدانی بەردەوام – موندییاکەڵت ٢٠٢٥ بۆ ڕاوێژی هەرێمایەتیی شارەکانی یونسکۆ لە وڵاتانی عەرەبیدا، بە سەرپەرشتیی وەزیری گەنجان و کەلتور و پەیوەندیكردن لە شانشینی مەغریب، و نوێنەری یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی یونسکۆ بۆ کەلتور، و جێگری وەزیری کەلتور لە شانشینی ئیسپانیا، بە بەشداریی زیاتر لە ٩٠ نوێنەر و بەشداربووی وڵاتە ئەندامەکان (کۆمسیۆنە نیشتمانیەکان) و شارەکانی یونسکۆ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە تایبەتمەندەکان و زانکۆکان لەو وڵاتانەدا.
لە کۆنفرانسەکەدا تەوەرەکانی مافە فەرهەنگیەکان، زانستە دیجیتاڵەکان لە بواری کەلتورييدا، کەلتور و فێرکردن، ئابوری کەلتوریی، پەیوەندیی کایە نوێکان و کەلتور، کەلتور وەک ئامانجێکی سەربەخۆ لە کارنامەی UN ی دوای ٢٠٣٠ دا، خرانە بەرباس وگفتوگۆ.



