د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەژداریکرد لە فێستیڤاڵی یادکردنەوەی ٢٤١ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، کە لە ژێر دروشمی ڕێزگرتن لە ڕابردوو، لە پێناو؛ بنیاتنانی داهاتوودا، لەلایەن ئێس کەی گروپ بە هاوکاریی ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لە ناو شاری دایکدا، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە پڕبەخشش و شایستەکانی شار، ڕێکخرابوو.






