Search
Close this search box.

ئەمڕۆ، یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیی کوردناسیی لە سلێمانی دەستی پێکرد، کە لەلایەن گروپی کەشکۆڵی زانکۆی ئەمریکیی لە عیراق – سلێمانیەوە ڕێکخراوە. ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ بە پشتگیریی پارێزگاری سلێمانی لە پێشانگای کتێبی دیدارەکەدا کە ٣ ڕۆژ دەخایەنێت، بەشدارە.