ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە بەڕێزان بەختیار فەتاح و سۆران مارف، دەرهێنەرو بەڕێوەبەری بەرهەمی سینەمایی کوردیی (09)، کە بە سەرکەوتووانەو بە توانست و بەهرەو تەکنیکی خۆماڵیی لە ئاستێکی هونەریی باڵادا ئەم بەرهەمەیان بەرهەمهێناوە.پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی پارێزگای سلێمانی بۆ دەربڕین و هیوای خواست بە هەموو لایەکمان حکومەت و کەرتی تایبەتی نیشتمانی و پشتیوانی هاووڵاتیان بتوانین پشتیوانی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەریی و داهێنانە هونەرییە بین و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/07/449513563_787470693547339_1255057332905910898_n-768x768.jpg)