ئەمڕۆ١٧-١١-٢٠١٩، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە مۆزەخانەی سەرا بەشداریکرد لە چالاکی و پڕۆژەکانی کۆڕی کەلەپوری کەلتوری (CHN) سەر بە گروپی توێژینەوەی کەلەپوری کەلتوری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ماڵی کەلتورو کەلەپوریی سۆفی کەریم سەراج و سەنتەری ڕۆشنبینری و کۆمەڵایەتی بابان و کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان و سەنتەری ڕۆشنبیری سەراو ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک.هەرلەم چالاکیانەدا پێشانگای هونەرمەند تەیب بابان و پڕۆژەجیاجیاکانی بۆنەی (سلێمانی شاری داهێنان) کرانەوە.