ئەمڕۆ٩-١١-٢٠٢١، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە کردنەوەی مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی، کە لەلایەن بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی، بەهەماهەنگیی دامەزراوە حکومییەکان و بەهرەمەندو دەستەبژێرانی کورد بەشێوەیەکی ناوازەو شایستە ئامادەکراوە بۆ پاراستنی ئەو ئامێرو کەرەستەی چاپانەی لەساڵی ١٩١٩وە تائێستا هێنراونەتە سلێمانی و کاریان پێ کراوەو ڕۆڵی گرنگیان لە پەرەسەندنی زمان و کولتورو چاپەمەنیی و ئەدەب و ڕۆژنامەگەریی و پەروەردەو فێرکردندا هەبووە.پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بنکەی ژین و هاوبەشەکانی کرد، بۆ هەموو ئەو کارو پڕۆژەو بەرهەمانەی پێشکەشیان کردووە.
![](https://slemanicityofliterature.com/wp-content/uploads/2024/07/449513563_787470693547339_1255057332905910898_n-768x768.jpg)