لە ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕاندا، پێزانین بۆ ئەو وەرگێڕە پاڵەوانە بێدەنگانە دەردەبڕین کە لە ڕێگەی دبلۆماسیەتی وەرگێڕانەوە، چیرۆکی هەمەڕەنگ لە تابلۆی هاوبەشی مرۆڤایەتیدا ئاوێزان دەکەن، و گرژییەکان خاودەکەنەوە و داکۆکی لە مافی بنەڕەتیی دەربڕینی هەموو زمانێک دەکەن. لەم بۆنەیەدا، شاری داهێنەری ئەدەبی سلێمانی خەرمانی زیاتر لە (٩٠) بەرهەمی وەرگێڕان لەلایەن دەزگا ئەدەبیەکانەوە لە ٢٠٢٣ دا، لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و سویدی و ڕوسی و ئەڵمانی و دانیمارکی و هۆڵەندی و عەرەبی و فارسی و تورکیەوە بۆ کوردیی و بە پێچەوانەشەوە، وەک ماکی هەمەڕەنگیی و زیندوێتیی وەرگێڕان لە سلێمانیدا دەنرخێنێت.