بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، لە تەلاری هونەر؛ فێرگەی نامدار قەرەداغیی بۆ فێربوونی مۆسیقا، ئاهەنگێکی پێشبڕکێی ئاوازدانان و دابەشکردنی مۆسیقای بۆ فێرخوازانی فێرگەکە ڕێکخست.
لە ئاهەنگەکەدا، چەندین بەرهەمی ناوازە لەلایەن فێرخوازانی فێرگەکەوە پێشکەشکران، لە کۆتایشدا پارێزگاری سلێمانی وەک پشتیوانێکی سەرەکیی فێرگەکە پیرۆزبایی و پێزانین و خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەتیی پارێزگاری سلێمانی پێشکەش بە فێرخوازە سەرکەوتووەکان کرد، بڕوانامەی بەشداربووان بەسەر فێرخوازان دابەشکرا، بەڕێز د.موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەش بە هونەرمەندان و فێرخوازە سەرکەوتووەکان کرد.


