ڕۆژانى شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیریی و هونه‌ر له سلێمانى، به‌چاودێرى به‌ڕێز حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان و به‌سپۆنسه‌رى گه‌ردین گرووپ یه‌كه‌مین دیدارى زانستىی له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتووریی به‌دروشمى (كولتوو وه‌ك فریادره‌س) رێكخرا و چه‌ند پانێڵێك و چه‌ند چالاكییه‌كى تر‌ى كولتووریی ئه‌نجام دران.
له‌ده‌ستپێكى دیداره‌كه‌دا، پێشانگه‌یه‌كى شێوه‌كارى بۆ خانمه هونه‌رمه‌ند به‌یان مه‌جید كرایه‌وه، كه تیایدا چه‌ند تابلۆیه‌كى شێوه‌كارى به‌ناوه‌ڕۆكێكى كولتوریی و كه‌له‌پورى دێرین و ڕه‌سه‌نى كوردى له‌خۆگرتبوو، تێكه‌ڵه‌یه‌كیش بوون له‌ڕه‌سەنایەتى و دێرینى و نوێگه‌رى و هاوچه‌رخ.
له‌دوو ڕۆژى دیداره‌كه‌دا، شه‌ش پانێڵ پێشكه‌شكران، كه له چوار پانێڵیاندا له‌لایه‌ن(١٦) توێژه‌رو مامۆستاى زانكۆوه له‌شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ئه‌وروپاوه، (١٤) توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتووریی، نیشتمانسازیی، میدیا، فیلم و سینه‌ماو ره‌خنه، ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ، شوناس و ناسیۆنالیزم، ژیرى ده‌ستكرد، زمانى په‌روه‌رده پێشكه‌شكران، سه‌رجه‌میان به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه‌و بابه‌تییانه، شیكارى ره‌هه‌نده‌كانى په‌یوه‌ست به‌كولتوورو سیاسه‌تى كولتورییان كرد و چه‌ند ڕاسپارده‌و پێشنیارێكیشان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد.
له‌دووپانێڵى تریشدا كه بۆ هه‌ریه‌ك له ( بریكارى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى هه‌رێم، پارێزگارى سلێمانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى لاوان له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى) و سه‌رۆكى (ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، ده‌زگاى ڕوانگه، ده‌زگاى موكریان، بنكه‌ى ژین)، گفتوگۆى جددى و بابه‌تییانه كرا له‌باره‌ى (بایه‌خدانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به‌سیاسه‌تى كولتوریی) و (ڕۆڵ و ڕوانینى ده‌زگاو ناوه‌نده كلتوریی و رۆشنبیرییه‌كان به‌سیاسه‌تى كولتوریی).
له‌سه‌رجه‌م پانێڵه‌كانیشدا، گفتوگۆى جدى و بابه‌تییانه له‌نێوان پانێڵیست و توێژه‌ران و ئاماده‌بووانه‌وه بوونى هه‌بوو، كه په‌رۆشى هه‌مووانى بۆ بایه‌خى دیداره‌كه‌و بایه‌خدانى زیاتر به بابه‌تى سیاسه‌تى كولتوریی دووپاتده‌كرده‌وه.
لە کۆتایشدا خه‌ڵاتى رێزلێنان بەخشرا بە توێژه‌ران و پانێڵیسته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانى پانێڵیسته‌كان و هه‌ریه‌ك له‌گه‌ردین گرووپ وه‌ك سپۆنسه‌رى دیداره‌كه.








