لەدەستپێشخەرییەکی داهێنەرانەی کولتوورییدا، هۆتێل ڕامادا، پێنج هۆڵی نوێی بۆنە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەکان بە ناوە ناوازەکانی شاعیرە دیارەکانی کورد، منەوەران: خانی، نالی، مەولەوی، مەحوی، گۆران، ناوزەد دەکات. ئەم هەنگاوە شایستەیە پەیوەندیی نێوان سێکتەرەکانی گەشتیاریی و بزنس و کلتور و ئەدەب بەهێزتر دەکات، و بایەخ و ناز و ناوی شاعیرانی کورد بڵند ڕادەگرێت.
ئەم کارە ناوازەیە دەچێتەپاڵ ئەو ڕووکارە دیارە ئەدەبیانەی تری شاری سلێمانیەوە کە لەئاست بەرزڕاگرتنی ئەدەب و هونەر و کلتوردا، چەندیین باخچە و شەقامی سەرەکیی و خوێندنگە و کافێ و کایەی تری گشتی بەناوی نوسەر و بیرمەند و هەڵکەوتوانی کوردەوە ناوناوە، و نازناوی سلێمانی وەک شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ؛ بەهێزتر دەکات و، ڕەسەنایەتیی و کلتور و داهێنان ئاوێزانی یەکتر دەکات.




