ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە ناسراوەکانی شاری سلێمانی و جەماوەرێکی زۆر، سێیەمین فێستیڤاڵی مەولانا لە پارکی مەولانا لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
فێستیڤاڵەکە کە بە پاڵپشتیی (دەزگای میدیایی کوردسات) بەڕێوەدەچێت، بڕیارە ماوەی هەشت ڕۆژ بەردەوام بێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم چالاکییە بریتییە لە زیندوو هێشتنەوەی کلتوری ڕەسەنی کوردی، نمایشکردنی بەرهەمە هونەرییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و پڕ چێژ بۆ هاووڵاتیان، تا لە جەنجاڵییەکانی ژیانی ڕۆژانە دووربکەونەوە و کاتێکی خۆش بەسەرببەن.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا، وەک وەفایەک بۆ خزمەت و دڵسۆزییان، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەک لە کەسایەتییە ناسراو و خەمخۆرەکانی شاری سلێمانیدا دابەشکرا.
فێستیڤاڵەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر (٠٦:٠٠)ی ئێوارە بۆ (١٢:٠٠)ی شەو پێشوازی لە میوانان و هاووڵاتیان دەکات و چەندین بڕگەی هەمەجۆری کلتوری و هونەری لەخۆدەگرێت.









