ڕۆژی ١٠\١٠\٢٠٢٦ دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە بە هاوکاری دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بە سپۆنسەری بەڕێز( د. تەها ڕەسوڵ) دیداری (جەلال تەقی) لە هۆڵی مەحوی هوتیل ڕامادا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ میوان سازکرد.
سەرەتای دیدارەکە چەند ساتێک بەپێوە وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و نووسەرو وەرگێڕ (جەلال تەقی) دەستیپێکردوو دواتر (بەختیار سەعید) بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە وتارێکی پێشکەشکردو باسی لەو بەرنامەڕێژییە کرد کە دامەزراوەکەیان لە ئێستادا پەیڕەوی دەکات و دواتر ڤیدیۆیەکی بەڵگەنامەیی تایبەت بە ژیانی نووسەر کە بەرهەمی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بوو نیشاندراو دواتر پەیامی دکتۆرە (شوکریە رەسوڵ )ي هاوريى لەلایەن (وریا حەسەن)ی بەرێوەبەری دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان خوێندرایەوەو پاشان (دکتۆر محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق) بابەتێکی پێشکەشکرا بەناوی ( جەلال تەقی و کۆمەڵەی کەلەپوور )ی دواتر بەڕێز ( محەمەد مەردان) بابەتی( جەلال تەقی و باخچەیەک لە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ.)ی خوێندەوە.
دواتر بەڕێز( ئەردەڵان عەبدوڵا ) بابەتی (جەلال تەقی و وەرگێڕان)ی پێشکەشکرد و لەکۆتاییدا خەڵاتی تایبەتی دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە لەلایەن بەڕێز (ڕەهبەری سەی برایم) بەخشرایە خاتوو (نیعمەتی حاجی ئەحمەدی مەڵكەندی) خێزانی جەلال تەقی و پاشان مەراسیمەکە بە دابەشکردنی یەکێک لە چاپکراوەکانی نووسەر بەناوی (ئەو پیاوەی وێرای بپرسێت) بەسەر میوانەکاندا دابەشکرا كۆتایی هات.







