سلێمانی وەک شارێکی تۆڕی شارە داهێنەرەکانی ئەدەبی یونسکۆ، بەشداری لە یەکەمین چاپی هەواڵنامەیەکدا کرد، کە بە دەستپێشخەری و ڕێکخستنی شاری ئەدەبیی دونەدن (نیوزلەندا) و بە هاوبەشی لەگەڵ شارە ئەندامەکانی تۆڕەکەدا بڵاوکرایەوە.
ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەتێکە بۆ کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندنی شارە داهێنەرەکانی ئەدەب لە سەرانسەری جیهاندا، بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و خستنەڕووی چالاکییە ئەدەبییە دیارەکان لە شارەکانی تۆڕەکەدا.
لە یەکەمین ژمارەی ئەم هەواڵنامە جیهانییەدا، نووسینگەی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ سێ پڕۆژەی سەرەکیی خۆی خستۆتەڕوو:
پڕۆژەیەکی هاوبەش: (ئینکوبەیتەر -INKubator بە هاوبەشی لەگەڵ شاری مێڵبۆرن) — کە تێیدا ٥ نوسەری سلێمانی و ٥ نوسەری مێڵبۆرن پێکەوە کاریان تێدا کرد.
پڕۆژەیەکی ئەم دواییە: (Bahaiden Graphic Arts with Poetry)
بەرهەمێکی هونەرمەندی ناودار بەهایدن کە لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر چاپکراوە.
پڕۆژەیەکی داهاتوو: [پڕۆژەیەکی شیعرییە کە سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی دەسپێشخەریی کردووە و تێیدا شیعری زیاتر لە ١٤ شار لە دیوانێکی هاوبەشدا بەناونیشانی زەنگیانە؛ هۆنینەوەی هۆنراوەی شاران، کۆدەکرێتەوە و چاپدەکرێت.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە تەواوی هەواڵنامەکە و درێژەی بابەتەکە بخوێننەوەو ببینن:


