کتێبی (گەشتە مۆسیقییەکانم: ڕەنگکردن و فێربوون دەربارەی ئامێرەکانی ئۆرکێسترا) لە نووسین و وێنەکێشانی بەشدار ئەحمەد سدیق، وەک پەڕتووکێکی فێرکاری و ڕەنگکردن بڵاوکرایەوە کە جیهانی سیحراوی مۆسیقا بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بە نەوەی نوێ دەناسێنێت.
دەربارەی کتێبەکە:
دەنگی کەمانچە چۆنە؟ جیاوازیی نێوان ترەمپێت و ترۆمبۆن چییە؟ چی ڕوودەدات کاتێک هەموو ئەم ئامێرانە پێکەوە لە ئۆرکێسترایەکدا کۆدەبنەوە؟
ئەم کتێبە گەشتێکی چێژبەخشە بۆ نێو خێزانە سەرەکییەکانی ئامێرەکانی ئۆرکێسترا،
جگە لەوەش، کتێبەکە ئامێرە دیارەکانی وەک پیانۆ، گیتار و هارپ، هەروەها ڕۆڵی گرنگ و کارای سەرپەرشتیاری ئۆرکێسترا (مایسترۆ) دەناسێنێت کە چۆن سەرجەم ژەنیارەکان کۆدەکاتەوە بۆ خوڵقاندنی پارچە مۆسیقایەکی یەکگرتوو.
فێربوون لە کاتی ڕەنگکردندا:
ئەم بەرهەمە تەنها تێنووسێکی ئاسایی ڕەنگکردن نییە، بەڵکو ئەزموونێکی دەوڵەمەندی فێربوونە. هەر بەشێک بە پێشەکییەکی سادە بۆ خێزانی ئامێرەکان دەست پێدەکات و لەگەڵ وێنەکێشان و ڕەنگکردنی هەر ئامێرێکدا، زانیاریی ئاسان، کورت و گونجاو بۆ تەمەنی منداڵان لەسەر تایبەتمەندی و شوێنی ئەو ئامێرە خراوەتە ڕوو، تا هاوکات لەگەڵ ڕەنگکردندا، منداڵان بخوێننەوە، تێبگەن و زانیارییەکان لە یادگەیاندا بمێنێتەوە.
کتێبەکە هەڵبژاردەیەکی ناوازەیە بۆ ئەو منداڵانەی خولیای فێربوونی مۆسیقایان هەیە، یان ئەوانەی دەیانەوێت بە شێوازێکی پڕ لە چێژ و داهێنان ئاشنای جیهانی ئۆرکێسترا ببن.
دەتوانن لە ئەمازۆن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داوای بکەن:
https://www.amazon.com/dp/B0HQKMKWQY





