ئەمڕۆ، کار و چالاکییەکانی سێیەمین ڕۆژی بیست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین کۆڕ و چالاکیی ئەدەبی و فیکری پێشکەش کران و خەڵاتی براوەکانی هەرسێ بواری لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر بەسەر نووسەران، شاعیران و توێژەراندا دابەش کرا.

لە بەشێکی بەرنامەی ئەمڕۆی فێستیڤاڵەکەدا، دیداری (فاروق ڕەفیق) بۆ لێکۆڵینەوە بەڕێوەچوو کە تێیدا گفتوگۆی چڕ لەبارەی چەندین بابەتی هزری و ڕەخنەیی کرا. هاوکات لە بڕگەیەکی دیکەی ئەدەبیدا، ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوە و ناساندنی نامیلکە شیعری (چاوەڕوانی، ڕەنگی ئاگری گرتووە) لە نووسینی (د. نەوزاد عەلی ئەحمەد) ساز کرا.

لە کۆتایی چالاکییەکانی ڕۆژی سێیەمدا، لێژنەی داوەران ئەنجامی کێبڕکێکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ڕاگەیاند و خەڵاتەکان بەم شێوەیە دابەش کران:

خەڵاتەکانی بواری لێکۆڵینەوە:

خەڵاتی یەکەم: توێژینەوەی (جینالۆجیایگوتاریسەلەفیزم–وەهابیزم) — هیوا موسا.

خەڵاتی دووەم: توێژینەوەی (ئەدەبوکوشتنینامووسیلەنیشاندانەوەبۆبازبونیادنانەوەیواتا) — د. بەهار زنگیبەند.

خەڵاتی سێیەم: توێژینەوەی (پێگەیگۆرانیوموزیکلەشیعریکلاسیکیکوردیدا) — سەرکەوت بورهان یوسف.

خەڵاتەکانی بواری چیرۆک:

خەڵاتی یەکەم: چیرۆکی (نیوه‌ڕۆگه‌رمه‌كان) — حه‌مه‌ قادر.

خەڵاتی دووەم: چیرۆکی (مەولەویو “خ” ێکانیخیانەت!) — سپێدە ساڵحی.

خەڵاتی سێیەم: چیرۆکی (جێگۆڕکێ) — چیا پەرویزپوور.

خەڵاتەکانی بواری شیعر:

خەڵاتی یەکەم: دەقی شیعریی (بیستودوو) — ئالان شێرکۆ حسێن.

خەڵاتی دووەم: دەقی شیعریی (خۆڵەمێشترینسەوز) — هێمن عومەر.

خەڵاتی سێیەم: دەقی شیعریی (تابلۆکانیفاتیمە) — زانا سەڵاح ساڵح.